“ڤاگنەر داوای مۆڵەت دەکات بۆ هێرشکردنەسەر پۆڵندا”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • “ڤاگنەر داوای مۆڵەت دەکات بۆ هێرشکردنەسەر پۆڵندا”

“ڤاگنەر داوای مۆڵەت دەکات بۆ هێرشکردنەسەر پۆڵندا”

ته‌مموز 24, 2023 13:46
“ڤاگنەر داوای مۆڵەت دەکات بۆ هێرشکردنەسەر پۆڵندا”
0

لایک

ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووسیا لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی ڤلادیمێر پوتن، رایگەیاند، چەکدارانی گرووپی سەربازی ڤاگنەری ڕووسیا دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر پۆڵندا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە سانت پترسبۆرگ بەڕێوەچوو، لوکاشینکۆ رایگەیاند، بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕیوە، چونکە بە ئەستەم توانیویەتی کۆنتڕۆڵی گروپەکانی “ڤاگنەر” بکات.

باسی لەوەشکرد، “چەکدارەکانی ڤاگنەر داوایان لێکردووم بچنە ڕۆژئاوا (واتا پۆڵندا)، دەڵێن، ڕێگەمان پێبدەن ئەو کارە بکەین”.

سەرۆکی بیلاڕووسیا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەندامانی گرووپەکە “داوای ئەوە دەکەن ڕوو لە ڕۆژئاوا بکەن، داوای مۆڵەتم لێدەکەن بۆ ئەوەی بچمە گەشتێک بۆ وارشۆ، بۆ ڕزێسۆڤ لە پۆڵندا، بەڵام بێگومان من لە ناوەڕاستی بیلاڕووسیا دەیانهێڵمەوە، وەک ئەوەی ڕێککەوتبووین”. 

لوکاشینکۆ نەخشەیەکی پێشکەش بە پوتن کرد، کە بەوتەی خۆی پلانی پۆڵندا بۆ هێرشکردنە سەر بیلاڕووسیا نیشان دەدات.

دوابەدوای یاخیبونێکی کورت لە حوکمڕانی پوتن لە مانگی ڕابردوودا، بیلاڕووسیا نێوەندگیری پوتن و سەرۆکی گرووپی ڤاگنەری کرد و بەهۆیەوە کۆتایی بەپێشڕەوی گروپەکە هێنا و لە بەرامبەردا تەواوی تاوانەکانی سەر ئەو گروپە هەڵگیران.

هەفتەی ڕابردوو پۆڵەندا ئامادەیی خۆی بۆ هەموو سیناریۆکان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی مانۆڕی هاوبەشی نێوان بیلاڕووسیا و گرووپی ڤاگنەر لە نزیک سنورەکانی لەگەڵ پۆڵندا ڕاگەیەندرا.

پۆڵندا بڕیاریداوە هێزە سەربازیەکانی بگوازێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی مەترسییە ئەگەرییەکانی پەیوەست بە بوونی ئەو گرووپە لە بیلاڕووسیا و لەماوەی رابردووشدا مەشقی هاوبەشی سوپای بیلاڕووسیا و گرووپی ڤاگنەریان بە “ئیستفزازی” ناوبرد.

En az 10 karakter gerekli