لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  •  لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

 لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

حوزه‌یران 26, 2024 11:17
 لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت
0

لایک

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9ی بەیانی، داناغاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە وەستا، بەهۆیەوە دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.

دەشڵێت، هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەڕێگەی سەنتەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەو ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا.

En az 10 karakter gerekli