پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند کە هەوڵیانداوە لەیەکێک لە تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12 گزى بکەن، بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى لە چوار تاقیکردنەوەى رابردوو دەستگیرکراون بوون بە 9 کەس لەسەر ئاستى سلێمانى.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانی و لەڕێی ئامێری بێتەلو موبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا گزى بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری بهشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانهوه دەستگیربکرێن.
دەشڵێت: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ گزیکردن بەکاریبھێنن.
لەئێستادا تۆمەتباران: (د، ب، ف) لەدایکبووی 2002 و (و، هـ، أ) لەدایکبووی 2002 و (ز، ن، د) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراونو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى لە چوار تاقیکردنەوەى رابردوى پۆلى 12ى ئامادەى دەستگیرکراون لەسەر ئاستى سلێمانى بوو بە نۆکەس، واتا ئەو کەسانەى لە دەرەوەى خوێندنگەکان دەستگیرکراون و هەوڵیانداوە لە رێگەى ئامێرى جۆراوجۆرەوە گزى بکەن.