بڕیار بوو دوێنێ دووشەممە لیژنەی دارایی كۆتایی بە گفتوگۆكانی لەسەر رەشنووسی بودجە بهێنێت بۆ ئەوەی رادەستی پەرلەمان بكات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
لەوبارەیەوە موعین كازمی ،ئەندامی لیژنەی دارایی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح وتی: لیژنەی دارایی زۆربەی ئەو دەقانەی لە بودجەدا نووسراون، كە 67 ماددەیە، تەواوكردووە.
هەروەها وتی: ئەمڕۆ سێشەممە بڕگە و ماددەكانی پەیوەست بەپشكی هەرێمی كوردستان یەكلایی دەكرێنەوە و بۆ ئەوەی تا كۆتایی هەفتە بودجە ئامادە بێت و رەشنووسەكەی رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت.
هاوكات جەمال كۆچەر ،ئەندامی لیژنەی دارایی وتی: پێشبینیمان دەكرد لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بودجە یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام لیژنەكە هێشتا كار لەسەر چارەسەركردنی ئەو خاڵانە دەكات كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان و هەروەها بڕگەی كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت