دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵای دژ بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دواخرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵای دژ بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دواخرا

دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵای دژ بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دواخرا

شوبات 11, 2024 13:02
دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵای دژ بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دواخرا
0

لایک

کۆبونەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ 18-2-2024.

دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاردانی لەسەر سکاڵایەک کە دژ بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکرابوو دواخست.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11-2-2024،‌ داگای فیدڕاڵی عیراق سەبارەت بە سكاڵایەک کە دژ به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق تۆمارکرابوو كۆبوەوە كه‌ له‌لایه‌ن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکرابوون و داواکرابوو پێنج ماددەی یاساکە بە نادەستووری دابنرێت.

دادگاکە بڕیاریدا دانیشتنی خۆی تایبەت بە سکاڵاکە بۆ رۆژی 18-2-2024 دوابخات و لەو رۆژەدا بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە بدات.

پێشتر دادگای فیدڕاڵی چەندجارێک دانیشتنەکانی خۆی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە کە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکراوە، ئەمڕۆش جارێکی دیکە دادگاکە دانیشتنەکانی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخست.

En az 10 karakter gerekli