رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر قورئانی پیرۆزی کرد لە سوید

رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر قورئانی پیرۆزی کرد لە سوید

ته‌مموز 21, 2023 11:30
رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر قورئانی پیرۆزی کرد لە سوید
0

لایک

ئیبراهیم تەها، سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ئەم کارە ئیستیفزازییەی کرد و ئاماژەی بەوە دا رێگەدان بەو کارە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سویدەوە وێڕای ئەو ئەنجامە ترسناکانەی لێی دەکەوێتەوە، ئەوانی تووشی هیوابڕاوی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە وەک ئەوەی لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری رێکخراوەکەدا هاتووە کە لە 2ی تەمووز ئەنجام درا “ئەم جۆرە کارە ئیستیفزازییانە پێچەوانەی مادەی 19 و 20ـی بەڵێننامەی مافە سیاسی و مەدەنییە نێودەوڵەتییەکانە و بە هیچ جۆرێک ناچێتە خانەی ئازادی رادەربڕینەوە”.

داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سویدیش کراوە “رێگە بە کەسان و گروپی پەڕگیر نەدرێت بۆ دووبارەکردنەوەی ئەم جۆرە کارە ئیستیفزازییە مەترسیدارانە”.

دوێنێ هاووڵاتیی بە رەچەڵەک عێراقی، سەلوان مۆمیکا کە پێشتر لە سوید ئاگری لە قورئانی پیرۆز بەردابوو، لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق خستە ژێرپێی خۆی و سووکایەتی پێ کردن.

En az 10 karakter gerekli