ئێران: هێرشەکەی هەولێر بۆ بەرگری لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بووە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئێران: هێرشەکەی هەولێر بۆ بەرگری لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بووە

ئێران: هێرشەکەی هەولێر بۆ بەرگری لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بووە

كانونی دووه‌م 16, 2024 13:14
ئێران: هێرشەکەی هەولێر بۆ بەرگری لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بووە
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بە هەموو توانای زانیاری و هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێكی ورد و ئامانجداردا شوێنی نەیارانمان كردە ئامانج.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتی، هەنگاوەكانی شەوی رابردوو لە پێناو بەرگری لە دەسەڵات و ئاسایشی وڵات بووە، هێرشەكان بەشێك لە سزای ئێرانە بۆ تێكدەرانی وڵات.

ناسر کەنعانی دەشڵێت، “ئێران بەردەوام پشتیوانی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و رێز لە سەرەوەری خاکی هەموو وڵاتان دەگرێت، بەڵام دوو دڵیش نییە لە سوودوەرگرتن لە مافی یاسایی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرچاوەکانی هەڕەشەی سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵات و بەرگری لە ئاسایشی دانیشتووانی و سزادانی تاوانکاران”.

شەوی رابردوو بە 11 مووشەک و چەند درۆنێک هێرشکرایە سەر هەولێر و دەوروبەری. سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.

En az 10 karakter gerekli