کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

كانونی یه‌كه‌م 17, 2023 12:13
کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد
0

لایک

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە ھەندێک لە وێستگەکانی دەنگدان، بەھۆکارێکی تەکنیکی ئامێرەکانیان ئەنجامەکانی دەنگدانیان نەناردووە و بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانیش پشت بە ژماردنەوەی دەستیی دەبەستن.


کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆکاری ئەوەی ئامێرەکانیان لە ھەندێک بنکەکان ئەنجامەکانیان نەناردووە بۆیە بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠٢٣ی ھەڵبژاردنەکان بڕیاریاندا بە گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە بنکەکانی دەنگدانەوە بۆ نوسینگەکانی کۆمیسیۆن و بنکەی وردبینیی لە پارێزگاکان، ھەروەھا پشت بە ژماردنەوەی دەستیی دەبەستن بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی دەنگدان.

رۆژی شەممە دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، بە وتەی پێشووتری بەرپرسانی کۆمسیۆن دەبوو دوای شەش کاتژمێر لە کۆتاییھاتنی پڕۆسەی دەنگدان ئەنجامیی بەرایی رادەستی لایەنە سیاسییەکان بکرایەتەوە، بەڵام بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان گرفتیان ھەبوو بەھۆی ئەوەش نەتوانرا ئەنجامەکان رادەستی لایەنەکان بکرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli