روونکردنەوەی مەسعود حەیدەر لەبارەی مووچە

روونکردنەوەی مەسعود حەیدەر لەبارەی مووچە

ئه‌یلول 11, 2023 22:00
روونکردنەوەی مەسعود حەیدەر لەبارەی مووچە
0

لایک

مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و دەبێت خەرجبكرێت.

مەسعود حەیدەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و دەبێت خەرجبكرێت و بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دارایی عێراق و فەرمانگەی ژمێریارییە كە هەڵەی گەورە لە شیكردنەوەی بڕگەكانی تایبەت بە یاسای بودجەدا و پشكی هەرێمدا كراوە لە هەمانكاتدا بە هەڵە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیەندراوە و پێویستە ئەو كێشانە چارەسەربكرێن.

وتیشی “پەیڕەوكردنی ئینفاقی فیعلی بۆ مووچە تەنها بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەودەكرێت و لە هیچ پارێزگایەكی دیكە پەیڕەوناكرێت و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن”.

En az 10 karakter gerekli