ئەمریکا: پەکەکە منداڵ دەڕفێنێت و چەکداریان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمریکا: پەکەکە منداڵ دەڕفێنێت و چەکداریان دەکات

ئەمریکا: پەکەکە منداڵ دەڕفێنێت و چەکداریان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە دا "پەکەکە سەدان منداڵی ئێزدی رفاندووە بۆ ئەوەی بیانکاتە چەکدار و رووبەڕووی 'مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆجی'یان کردوونەتەوە".

ئایار 16, 2023 09:08
ئەمریکا: پەکەکە منداڵ دەڕفێنێت و چەکداریان دەکات
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە دا “پەکەکە سەدان منداڵی ئێزدی رفاندووە بۆ ئەوەی بیانکاتە چەکدار و رووبەڕووی ‘مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆجی’یان کردوونەتەوە”.

رۆژی دووشەممە 15ـی ئایاری 2023، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی ئازادیی ئایینیی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “پار لە عێراق کۆتوبەندەکانی سەر ئازادیی ئایینی بەشێوەیەکی بەربڵاو مانەوە، تەنیا لە هەرێمی کوردستان نەبێت”.

لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دراوە “هێزە ئەمنییەکانی عێراق تووندوتیژی و هەراسانکارییان بەرامبەر ئەندامانی پێکهاتە کەمینەکانی دیکە بەکارهێناوە.”

باس لەوەش کراوە “هەرێمی کوردستان لەو پێشێلکارییانە بە دوور بووە کە بەرامبەر پێکهاتەکان کراوە. لە عێراقیش وەکو ساڵانی رابردوو، راپۆرتی بڕواپێکراو هەبوون لەسەر ئەوەی کە هێزە حکومییەکان، لە نێویاندا پۆلیسی فیدراڵی، ئاسایشی نیشتمانی و حەشدی شەعبی، مامەڵەی خراپیان لەگەڵ خەڵکدا کردووە و ئەشکەنجەیان داون، بە دیاریکراویش خەڵکی عەرەبی سوننە.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتەکەیدا دەشڵێت، “دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە تشرینی یەکەمی 2021 و قۆناخی ئاڵۆز و چەقبەستووی پێش پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی، سەرکردەی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتدا پەراوێزخرابوون”.

ئاماژە بەوەش دەکات، پارتە کوردی و شيعەکان رێگەیان بە نوێنەرانی راستەقینەی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکان نەداوە بچنە پەرلەمان، بەڵکو کورسی کۆتایان بە بەربژێرە دڵخوازەکانی خۆیان پڕکردووەتەوە.

لەم بارەیەوە ئەوە هاتووە “زۆر سەرکردەی پێکهاتە کەمینەکان گلەیی ئەوەیان دەکرد کە پارتە گەورە و بەهێزەکان، بە زۆری پارتە شيعە و کوردەکان، لە پشتیوانیکردنی بەربژێرە دڵخوازەکانی خۆیان بۆ کورسییەکانی کۆتای پێکهاتە کەمینەکان سەرکەوتوو بوون.”

 لەبارەی رەوشی سنجار و بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “ئەندامانی پێکهاتە کەمینەکان، لە نێویاندا کرستیانەکان و ئێزدییەکان، باسیان لەوە کرد، هەبوونی هێزە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە  و حەشدی شەعبی لە شنگال و نەینەوا لە پاڵ هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی تورکیا کە گوایە پێگەکانی پەکەکە بە ئامانج دەکەن، بەردەوامبوون لە دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتووان و بەربەست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.”

ئاماژە بەوەش دراوە، “کۆمەڵگەی ئێزدی لە شنگال مانگی نیسان (2022) رایانگەیاند، کە لەو کاتەوەی داعش لە ساڵی 2015 لە شنگال بەزێنراوە، پەکەکە سەدان منداڵی ئێزدی رفاندووە بۆ ئەوەی بیانکاتە چەکدار و رووبەڕووی ‘مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆجی’یان کردوونەتەوە.”

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.