لەکاتێکدا 100 رۆژ بەسەر ئەو جەنگەی بە فەرمانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دژبە ئۆکرانیا هەڵگیرسا، تێدەپەڕێت، بەڵام شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بەردەوامە، پەککەوتنی ئۆکرانیا و رووسیا لە گەیاندنی گەنم كە پشكی لەسەدا 30ی هەناردەی گەنمی جیهانییان هەیە، قەیرانی خۆراکی بەدوای خۆیدا هێنا.
دوای ئەوەی پوتین سەرلەبەیانی 24ی شوبات لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن روی دەمی لە خەڵک کرد و “ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتی لە دۆنباس رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا” راگەیاند، جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا دەستیپێکرد.
یەکە سەربازییەکانی رووسیا هاوکات بەرەو ناوچەکانی دۆنتسک و لوهانسک ژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی کیێڤ و ناوچە سنورییەکانی ئۆکرانیا بەڕێکەوتن و لە بێلاروس-یشەوە چونە ناوچەی چێرنۆبیل و کیێڤ-یان گەمارۆ دا.
لەبەر ئەوەى ناوچەکە بە سەبەتەى خۆراکى جیهانى ناسراوە، جەنگەکە کاریگەرى ئابوورى راستەوخۆى لەسەر وڵاتان دروستکردووە، بەشێوەیەک جگە لە نرخى دانەوێڵە و میوەکان نرخى وزە بەسەرجەم پێکهاتەکانییەوە بەرز بوەتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی