بەبڕیاری ناتانیاهۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا تا جەژنی رەمەزان هەڵپەسێردران

بەبڕیاری ناتانیاهۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا تا جەژنی رەمەزان هەڵپەسێردران

هەریەک لە قودس و مزگەوتی ئەقسا تا تەواوبوونی مانگی رەمەزان و هاتنی جەژن، لە هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل هەڵپەسێردراون

نیسان 12, 2023 09:00
بەبڕیاری ناتانیاهۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا تا جەژنی رەمەزان هەڵپەسێردران
0

لایک

لەروونکردنەوەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە ئاڕاستەی یۆڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانی کراوە بابەتێک لەسەر مزگەوتی ئەقسا و قودس خراوەتە بەرباس.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، هەریەک لە قودس و مزگەوتی ئەقسا تا تەواوبوونی مانگی رەمەزان و هاتنی جەژن، لە هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل هەڵپەسێردراون.

ئەم بڕیارەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە بەبێ وەستان هێرش دەکاتەسەر موسڵمانانی فەڵەستین بە گشتی و قودس بە تایبەتی و رۆژانە چەندین موسڵمانی بێتاوان دەستگیردەکرێت و لە زیندانەکانی ئیسرائیل دووچاری ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەبێتەوە.

En az 10 karakter gerekli