بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات

بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات

ئازار 28, 2023 12:18
بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “زۆریی بارانبارین و گلدانەوەی ئاو لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی زیاتری کارەبا لە هەردوو وێستگە کارۆئاوییەکە”.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، ”بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، جگە لە وێستگەکانی گاز و نەوتی رەش و گازوایل، پشت بە دوو وێستگەی گەورەی کارۆئاوی دەبەستێت، ئەوانیش وێستگەی دەربەندیخان و دووکانن”.

بەگوتەی ئومێد ئەحمەد، ئەو دوو وێستگەیە پشت بە ئاوی باراناو دەبەستن، ئەوەش بەپێی پلانێک بۆ بەردانەوەی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دادەڕێژرێت؛ بەم شێوەیە کارەبا لەو دوو وێستگەیە بەرهەم دەهێنرێت و تێکەڵ بە تۆڕی کارەبای نیشتمانیی هەرێم دەکرێت.

ئومێد ئەحمەد وتیشی، ”خۆشبەختانە هەردوو بەنداو لە چەند رۆژی رابردوودا ئاوێکی زۆریان گل داوەتەوە کە سەرووی 300 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا رژاوەتە بەنداوەکان و لەئێستادا ئاستی بەرزیی ئاوی بەنداوی دووکان 492 مەترە و رێژەی ئاو 173 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا. سەبارەت بە دەربەندیخانیش، بەرزیی ئاستی ئاو 468.80 مەترە و رێژەی گلدانەوەی رۆژانەی ئاو 173 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا”.

En az 10 karakter gerekli