لیوا خالید موحه‌نا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا روو له زیادبوون ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها له عێراق، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی فراوانبوونی به‌كارهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كان و پشتبه‌ستن به سۆشیال میدیا له زۆر بواره‌كانی ژیاندا”.
ئەو وتەبێژە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هیچ یاسایه‌كی روون و ئاشكرا نییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكات، به‌تایبه‌تی بێزاركردنی ئه‌لیكترۆنی له عێراق، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌زگاكانی پۆلیس به‌پێی مادده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی بێزاركردنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن، له‌وێشدا ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ن كه به‌پێی مادده‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كه و به‌پێی قورسایی كرده‌وه‌كه و قورسایی زیانه‌كان سزا دراون، سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به ماوه‌ی حه‌وت تا 14 ساڵ”.
وتیشی، “ده‌زگاكانی پۆلیس به‌پێی پسپۆڕی خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی تاوانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵیدایه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی به‌غداد و پۆلیسی كۆمه‌ڵگه كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی بێزاركردن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن، هه‌یه هێڵی گه‌رمی ژماره 497 بۆ ڕاپۆرتكردنی ئه‌م تاوانانه و زۆر به خێرایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.