شاندێكی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵی به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران گه‌یشته هه‌ولێر.
بەپێی میدیا نێوخۆییەکان، به ڕێنمایی محه‌مه‌د شیاع سەودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رپه‌رشتی شاندێكی باڵای سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران گه‌یشته هه‌ولێر.
ئەمە لە کاتێکدایە له 28ـی ئابی 2023، ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، “ڕێككه‌وتنێك له نێوان ئێران و عێراق ئه‌نجامدراوه كه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی داماڵینی چه‌كی هێزه كوردیه‌كانی داوه كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن”.
ناسر كه‌نعانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “عێراق به‌ڵێنیشیداوه ئه‌و باره‌گا سه‌ربازییانه‌ی كه هێزه كوردیه‌كان به‌كاریده‌هێنن چۆڵ بكه‌ن و بیانگوازنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دیاریكراون”.