ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی تەمموزی 2023، ئەنجامی بەرایی وەرگرتن بۆ خوێندنی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا لە زانکۆی سەڵاحەددین راگەیەندرا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامى بەرایی وەرگرتن بۆ خوێندن لە دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) پەسەندکرد.
رۆژی 12ـی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بەڕێوەچوو کە 15 هەزار و 728 کەس داواکارییان پێشکێشکردبوو و تاقیکردنەوەکەیان کرد؛ 11 هەزار و 382یان بۆ ماستەر و دوو هەزار و 692یان بۆ دکتۆرا، 177یان بۆ دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى و هەزار و 477یان بۆ دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کرد، لەکاتێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی حەوت هەزار کورسی راگەیاندبوو.