ناتانیاهۆ: حکوومەتی لوبنان حیزبوڵڵا چەک نەکات ئەوا خۆمان دەستبەکار دەبین

ناتانیاهۆ: حکوومەتی لوبنان حیزبوڵڵا چەک نەکات ئەوا خۆمان دەستبەکار دەبین

تشرینی دووه‌م 3, 2025 10:19
ناتانیاهۆ: حکوومەتی لوبنان حیزبوڵڵا چەک نەکات ئەوا خۆمان دەستبەکار دەبین
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل حیزبوڵڵای بە هەوڵدان نۆژەنکردنەوەی هێزە سەربازییەکەی تۆمەتبار کرد و هۆشداریی دا ئەگەر حکوومەتی لوبنان حیزبوڵڵا چەک نەکات ئەوا ئیسرائیل خۆی دەستبەکار دەبێت.

بنیامین ناتانیاهۆ جەختی کردەوە ئیسرائیل بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی ڕابردوو ئەو مافەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات و ئەگەر حیزوڵڵا چەک نەکرێت ئیسرائیل لەو مافەی کەڵک وەردەگرێت.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک جەختی کردەوە حکوومەتی لوبنان دەبێ پابەندی بەڵێنی خۆی بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا و کشاندنەوەی لە باشووری لوبنان بێت.

وتیشی هەموو هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی باکووری ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشێکی فڕۆکەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر باشووری لوبنان، چوار ئەندامی حیزبوڵڵا کوژراون.

بە پێی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، دەبێ هێزە چەکدارەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بکشێنەوە و تەنیا هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی ئەم وڵاتە بۆیان هەیە لەم ناوچەیە چەکیان بە دەستەوە بێت.

En az 10 karakter gerekli