بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی عەممار حەکیم، شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه سه‌ردانی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی كرد.
ئاماژە بەوە دراوە، له‌میانی دیدارەکەدا حه‌كیم جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌وه كرده‌وه، كه هه‌موو فه‌رانبه‌رانی عێراق و خاوه‌ن داهاته دیاریكراوه‌كان به یه‌ك چاو سەیر بكرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه داوای هاوكاری و نه‌رمی نواندنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
جەخت لەوەش کراوە، عەممار حه‌كیم به پێویستی زانیوه، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ماف و شایسته‌كان پشت به بنه‌مای ماف و ئه‌ركه‌كان ببه‌سترێت، هاوكات داوای كردووه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و به‌رده‌وامیدان به سه‌قامگیری ئێستاكه، سازش بۆ یه‌كدی بكرێت.
سەرۆکی رەوتی حیکمە باسی لەوەش کرد، سه‌قامگیری ئێستاكه، به‌رهه‌می قوربانیدانێكی زۆری گه‌لی عێراقه له هه‌موو ناوچه جیاجیاكانی عێراق. حه‌كیم به پیویستیشی زانی هه‌موو لایه‌ك كردووه ده‌ست به سه‌رجه‌م مادده ده‌ستوورییه‌كانه‌وه بگرن به‌بێ به‌شبه‌شكردن، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ده‌ستوور بۆ ئه‌وه تێبینیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌مووان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانیان نووسراوه.