لە رووداوێکی تەقەکردندا 11 کەس بوونە قوربانی
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لە رووداوێکی تەقەکردندا 11 کەس بوونە قوربانی

لە رووداوێکی تەقەکردندا 11 کەس بوونە قوربانی

ئاب 24, 2023 09:23
لە رووداوێکی تەقەکردندا 11 کەس بوونە قوربانی
0

لایک

لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کەسێک تەقە لە شوێنێکی راوەستانی ماتۆڕسکیلەکان دەکات و بەهۆیەوە 5 کەس کەس گیانیان لەدەستداوە و 6ـی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵەکانی میدیا ئەمریکییەکان، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمەریکا کە لەلایەن ئەفسەرێکی خانەنشینکراو ئەنجامدرا، 11 کەس لە رووداوەکەدا بوونە قوربانی.

ئاماژە بەوە دراوە، ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی جێبەجێکردنی یاسا، تەقەی لە شوێنێکی راوەستانی ماتۆڕسکیلەکان کردووە لە ئۆرنج کاونتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6 کەسیش برینداربوون.سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە کە خەڵک تەقەیان لە تەقەکەرەکە کردووە و کوشتوویانە.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکە باس لەوە کراوە، تەقەکردنەکە بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە لە نێوان ئەفسەرە خانەنشینەکە و هاوسەرەکەی دەستیپێکردووە، هەروەها بوونی هێزێکی زۆری هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە شوێنی رووداوەکە هەیە.

En az 10 karakter gerekli