نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشورا رایگەیاند “یادی بەئازاری عاشورا، بەرزنرخاندنێکە بۆ بەهاکانی قوربانیدان.”
بارزانی لە پەیامێکی لە تویتەر بەبۆنەی یادی عاشورا ئاماژەی بەوە داوە، “یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت) و یادی بەئازاری عاشورا، بەرزنرخاندنێکە بۆ بەهاکانی قوربانیدان و تێکۆشان لە پێناوی سەرخستنی راستی و رێزگرتنێکە لە بنەماکانی لێبووردەیی، برایەتی و نەهێشتنی تووندوتیژی.”
راشیگەیاندووە “ئەم یادە و بەها شکۆدارەکانی وەکو هێمایەک بۆ مرۆڤایەتی و ترووسکەیەکی هیوا بۆ ستەمدیدە و چەوسێندراوەکان لە هەموو شوێن و کاتێکدا دەمێننەوە”.