ژاپۆن چەند پرۆژەیەکی نوێ لە عێراق ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ژاپۆن چەند پرۆژەیەکی نوێ لە عێراق ئاشکرا دەکات

ژاپۆن چەند پرۆژەیەکی نوێ لە عێراق ئاشکرا دەکات

ئاب 21, 2023 09:06
ژاپۆن چەند پرۆژەیەکی نوێ لە عێراق ئاشکرا دەکات
0

لایک

فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، حەوت پڕۆژەی نوێی لە عێراق ئاشکراکرد کە لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند “ژاپۆن لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، 30 پڕۆژەی گەورەی لە عێراق ئەنجامداوە کە لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکانەوە جێبەجێکراون”.

فوتۆشی ماتسومۆتۆ ئاماژەی بەوەشکرد “حەوت پڕۆژەی نوێ لە قۆناغی جێبەجێکردندان و لە ئەگەری تەرخانکردنی بڕێک پاڵپشتی دارایی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ئەو پرۆژانە لە بودجەی ساڵی داهاتودا، جێبەجێکردنیان تەواو دەبێت”.

راشیگەیاند، “دوو پڕۆژە لە ئەمساڵدا بونیان هەیە، یەکەمیان پڕۆژەی پەرەپێدانی پاڵاوگەی بەسرە، دووەمیان پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوە لە پارێزگای موسەننا، کە بەهاکەی زیاترە لە 300 ملیۆن دۆلار و بە پڕۆژەیەکی زۆر گرنگی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە دادەنرێت لەو پارێزگایەدا”.

فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق جەختیشیکردەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییە داراییەکانی بەرامبەر عێراق و راشیگەیاند “وڵاتەکەی وادەی 40 ساڵی بە عێراق داوە تاوەکو لەو ماوەیەدا و بە سودێکی زۆر کەم کە دەکاتە 0.2%، قەرزەکانی بداتەوە”.

En az 10 karakter gerekli