پشتیوان سادق: سەردان و گفتوگۆ لەگەڵ تیمی وەزاری یەکێتی بەردەوام دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پشتیوان سادق: سەردان و گفتوگۆ لەگەڵ تیمی وەزاری یەکێتی بەردەوام دەبێت

پشتیوان سادق: سەردان و گفتوگۆ لەگەڵ تیمی وەزاری یەکێتی بەردەوام دەبێت

نیسان 21, 2023 11:12
پشتیوان سادق: سەردان و گفتوگۆ لەگەڵ تیمی وەزاری یەکێتی بەردەوام دەبێت
0

لایک

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی تیمی حکومەت بۆ سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان رایدەگەیەنێت، سەردان و گفتوگۆیان بەردەوام دەبێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان.

پشتوان سادق، وەزیری ئەوقاف لەکاتی بەشداریکردنی لە نوێژی جەژن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکاران وتی: “ئێمە لە حکومەت پێکەوە ئیش دەکەین، بۆیە ئەم سەردانانە شتێکی ئاساییە، پرۆسەی سەردانیکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوام دەبێت، ناکرێ بڵێین کۆتایی هاتووە یان گەیشتوینەتە ئەنجام، بەڵام بەردەوام دەبین”.

وتیشی: “ئەو کێشانەی کە هەن کێشەی گەورە نین تا چارەسەر نەکرێن، دەکرێ بە گفتوگۆ لەناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هەموو گرفتەکان چارەسەر بکەین”.

پشتیوان سادق کە لە هەمانکاتدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە، دەڵێت: “پەیامی ئێمە بۆ هەموو لایەنەکان پەیامی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە و حزبەکان وەسیلەن بۆ خزمەتکردنی خەڵک، لێرەشەوە جەخت تەئکید دەکەینەوە کە دەستی تەبایی و یەکڕیزی بۆ لایەنەکان درێژ دەکەین و هەموومان پێکەوە دەتوانین خزمەت بکەین، هیودارم دوایی جەژن بتوانین هەنگاوەکانی پێکەوەیی بەهێزتر بکەین”.

En az 10 karakter gerekli