بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە دوو منداڵ سوتان و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە دوو منداڵ سوتان و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە دوو منداڵ سوتان و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

نیسان 27, 2023 18:53
بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە دوو منداڵ سوتان و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
0

لایک

لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، منداڵێک بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە گیان لەدەستدەدات.

عەبدولا فەرهاد عەزیز کە تەمەن هەشت ساڵان بووە، دانیشتوی گوندی گەزنەی سەربە ناحیەی بەحرکەیە لە شاری هەولێر، بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە سوتاوە و گیانی لەدەستداوە.

شایەنی باسە، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە، دوو منداڵ لەکاتی یاریکردن بە یارییە ئاگرینەکان لە تەنیشت تانکیەکی نەوت، تانکییە گڕی گرتووە و هەردووکیان سوتاون، ئەمڕۆش ئەو منداڵەیان گیانی لەدەستداوە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکەی دیکە کە هاوتەمەنی عەبدوڵایە، بەهەمان شێوە سوتاوە و برینەکەی سەختە.

En az 10 karakter gerekli