ئەو کەسەی قورئانی سووتاند و کێلی گۆڕەکانی لە هەولێر شکاند دەستگیرکرا

ئەو کەسەی قورئانی سووتاند و کێلی گۆڕەکانی لە هەولێر شکاند دەستگیرکرا

نیسان 30, 2023 22:45
ئەو کەسەی قورئانی سووتاند و کێلی گۆڕەکانی لە هەولێر شکاند دەستگیرکرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری هەولێر قورئانی سووتاندبوو هەروەها کێلی چەند گۆڕێکی لە هەردوو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و سەید عومەر لە شاری هەولێر شکاندبوو.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، “دوای ڕوودانی شکاندنی ژمارەیەک کێلی گۆڕ و سووتاندنی قورئانی پیرۆز، لە هەردوو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و سەید عومەر لە شاری هەولێر، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستیان بە لێکۆڵینەوه‌ی ورد کرد”. 

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی ئەو رووداوە، توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە بەناوی (ح. ص. م. ط) کە لە دایکبووی ساڵی 1986ـەو دانیشتووی یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێرە.

هەروەها ئەوەش روونکراوەتەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و رێکارە یاساییەکانی ئەو دۆسیەیە گیراوەتەبەر.

En az 10 karakter gerekli