عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە شارەکە هەڵگیراوە.
دوای ئەوەی لەپەراوێزی گرژی و ئاڵۆزییەکان قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکووک راگەیەندرابوو، پەیامنێری تەبا رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ هەڵگیراوە هاتووچۆی خەڵک ئاسایی بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرەکەمان، دۆخی کەرکووک ئارامە و هێزە ئەمنییەکان لە هەموو شوێنێک بڵاوەیان پێکراوە.
هاوکات، بڕیاری رادەستکردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا.