راگه‌یه‌ندراوێك له‌ دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راگه‌یه‌ندراوێك له‌ دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج.

ته‌مموز 5, 2023 22:02
راگه‌یه‌ندراوێك له‌ دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌
0

لایک

دژه‌ تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیەندراوێک لەبارەی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوەندی قەزای باتیفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تەممووزی 2023 کاتژمێر 14:25، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە تێیدا بوونیان هەیە.

دژەتیرۆری کوردستان

5ی تەممووزی 2023

En az 10 karakter gerekli