محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و تێیدا جه‌خت له ده‌رچوونی یاسای نه‌وت غاز كرایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد.
لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق و ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی ئابووری، سیاسی و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی عێراق، تاووتوێكران.
ئاماژە بەوە کراوە، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، به ئاماده‌بوونی هێزه سیاسییه‌كان، به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پسپۆرانی یاسایی، جه‌خت له ده‌رچوونی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و دواتر له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه، تیشكخرایه‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌پێناو سه‌قامگیری بازاڕی دراو و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بازاڕی دراو ده‌شێوێنن.
جه‌ختیش له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه سنوورییه نافه‌رمییه‌كان كرایه‌وه.