یاس خضر کۆچی دوایی کرد

یاس خضر کۆچی دوایی کرد

ئه‌یلول 2, 2023 08:50
یاس خضر کۆچی دوایی کرد
0

لایک

دوای ماوەیەکی زۆر مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن، یاس خضر هونەرمەندی دیار و مامۆستای مقاماتی عێراقی لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەندیکای هونەرمەندانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە یاس خضر رادەگەیەنین و ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە دەگێڕین”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یاس خضر ئێوارەی رۆژی هەینی لە بەغداد بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەشی بوژانەوەی دڵ لە مەركەزی پزیشكی (إبن البيطار) کۆچی دواییکردوە.

یاس خضر عەلی قزوينی، لە ساڵی 1938 لە شاری نەجەف لەدایكبووە، تەمەنی بچووک بووە کاتێک باوكی كۆچی دوایی كردوە، لە ساڵی 1961ـوە دەستی بە كاری هونەری كردوە و نازناوەكانی (صوت الأرض) و (مطرب الهدل)ـی پێدراوە.

En az 10 karakter gerekli