سوودانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ سەردانی کۆشکی سپی پێگەیشت.
ئەمەش لە میانەی دیدارەکەیدا لە نیویۆرک لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتا و هەشتەمین دانیشتنیدا.
لە میانی دیدارەکەدا، لایەنەکانی هاریکاری نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی لە بوار و ئاستە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران.
لە میانی دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی جۆ بایدنی گەیاندە سوودانی بۆ سەردانی کۆشکی سپی بە مەبەستی تاوتوێکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامەکە دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی لە وادەیەکدا کە دواتر دیاری دەکرێت دەربڕی. سەبارەت بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات جەختی لە گرنگی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-ئەمریکی کردەوە.
سوودانی هەروەها ئاماژەی بە کۆمەڵێک بەربەستی گرنگ بۆ هاوکاریی دووقۆڵی و سەردانێکی سەرکەوتووی شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری بۆ واشنتۆن و گفتوگۆکانی سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.
سوودانی خواستی عێراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و وەبەرهێنان لە کەرتی وزە، پێشوازیکردن لە بەشداری کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەلی وەبەرهێنان لە عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی هاوکاری هاوبەشی لە بواری ئەمنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دووپاتکردەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی تواناکانی شەڕ و تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و تواناکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش لە سەرتاسەری عێراق.
لای خۆیەوە بلینکن ئاماژەی بە پێزانینی ئیدارەی ئەمەریکا کرد بۆ هەنگاوە کردارییەکانی عێراق لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و وەبەرهێنانی گونجاو لە غاز و گەیشتن بە خۆبژێوی لە ڕێگەی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال و پەیوەندی کارەبای لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
جەختیشی کردەوە ‘ ئەمریکا ئارەزووی هاوکاریکردنی عێراقە لە پرسەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، و فراوانکردنی هاوبەشی لە بوارە جیاوازەکاندا، نوێکردنەوەی پشتیوانی ئەمریکا بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی عێراق.