هێلیکۆپتەرێک لە قەڵاتەسۆران-ی نزیک شەمامک لەسەر رێگەی گوێڕ کەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو هێلیکۆپتەرەی کەوتووەتە خوارەوە هی هاوپەیمانانە و لەکاتی مەشق گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە.
ئاماژە بەوە دەکرێتم جگە لە زیانی ماددی رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمەکەی هاوپەیمانان سەلامەتن.