ئەردۆغان، لە 78ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتارێکی پێشکەشکرد و لە وتارەکەیدا باسی لە چەند بابەتێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا لە وتەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، “وەکو سەرکردەی وڵاتێک کە لە هەمووان زیاتر بە کردەیی بەرەنگاری داعش بووەتەوە و گەورەترین زیانی پێگەیاندووە و کێشەکانی ئەودیوی بابەتەکە بە باشی دەبینێت، دەمەوێت بە روونی قسەبکەم؛ بێزار و وەڕس بووین لە ریاکاریی ئەوانەی لە سووریا، عێراق، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، باکووری ئەفریقا و بیابانی ئەفریقا، داعش و رێکخراوە هاوشێوەکانی دیکە بۆ بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی خۆیان بەکاردەهێنن…ئەو وڵاتانەی لەگەڵ رێکخراوە تیرۆرستییەکان بەردەوامن لە کارکردن، مافی سکاڵاکردنیان نییە سەبارەت بەو کێشانەی لەڕێی تیرۆر و بابەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر بۆیان دروستدەبێت”.
ئەردۆغان لەبارەی عێراقیش رایگەیاند، “بێ جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی ئەو وڵاتەدا بەردەوامین لە پشتگیری یەکگرتوویی سیاسی، یەکپارچەیی خاکەکەی و ئاوەدانکردنەوەی. بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، پێکەوەبەستنی ناوچەکە بەهێزتر دەکەین”.
هاوکات ئەردۆغان لە دیدارێکی تایبەتدیشدا باسی لە پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانی عێراق – تورکیا کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند، “ئەوە رێڕەوێکە لە وڵاتانی کەنداوەوە بە کەنداوی بەسرەدا تێدەپەڕێت و دەگاتە تورکیا، دواتریش دەگاتە ئەوروپا. ئەو رێڕەوە دەکرێت کارەکانی ژێرخان و سەرخانی لە رێگەی دروستکردنی شاڕێگە و هێڵی ئاسنینەوە بکرێت. ئێمە بینیمان وڵاتانی کەنداو لەسەر دروستکردنی ئەم رێگەیە پێداگرن. ئیمارات، قەتەر و سعودیە، بە گشتی هەموویان زۆر پێداگرن. بێگومان ئێمەش پێداگرین. ئەمریکا، ئەڵمانیا، ژاپۆن هەموویان ئەو پێداگرییەیان بینی. بە هەنگاوێکی لەمجۆرە، دەرفەتی بونیاتنانی جیهانێکی نوێمان دەبێت”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا