مهحمود محهمهد بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، “پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتی هەم باشە هەم خراپە. دەبێت بەیەکەوە کار بکەین وە هەوڵنەدەین لە ڕێگەی دامودەزگاکانی حکومەتی عێراقەوە کێشە بۆ یەکتری دروستکەین، کە ماوەیەکە بە داخەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوە دەکات.”
هەروەها دەڵێت “ئەو کێشانەی یەکێتی دروستیان دەکات خۆزگە تەنها بۆ پارتی بوایە. کێشەکانی کە دروستدەکرێت لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت. ئێمە ئەگەر کێشەیەکیشمان لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی دروستکردبێت، کێشەی بەینی ئێمە و یەکێتییە. بەڵام ئەو کێشانەی ئەوان لە ڕێگەی بەغداوە دروستیدەکەن، کێشەیە بۆ کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بۆ ئابووری هەرێمی کوردستان و بۆ ئیدارە و قەوارەی هەرێمی کوردستان.”
مەحمود محەمەد وتیشی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەشێکی پەیوەندی بە جیاوازی ئایدیۆلۆژی و بیرۆڕای جیاواز هەیە. دەشڵێت، “ئێمە حزبە کوردستانیەکان دەبێت لەسەر کۆمەڵێک بنەمای سەرەکی کە بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستانن لە ڕووی نەتەوەیی و نیشتیمانی، دەبێت بەیەکەوە هاوکات بین وە لەسەر ئەوە پێشبڕکێمان نەبێت.”