بژمێر بۆ تاکسییەکان دادەندرێت

بژمێر بۆ تاکسییەکان دادەندرێت

ئاب 17, 2023 08:28
بژمێر بۆ تاکسییەکان دادەندرێت
0

لایک

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ هەژمارکردنی تێچووی گواستنەوە بژمێر بۆ تاکسییەکان دادەندرێت.

لەو بارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە، کۆمپانیای گشتی بەرێوەبردنی گواستنەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا سەبارەت بەجێگیرکردنی بژمێر لەنێو تەکسییەکان و هەژمارکردنی تێچووی گواستنەوە.

باس لەوەش کراوە، گفتوگۆ کراوە بۆ گۆڕینی  یاسای 45ی ساڵی 1983، کە تایبەتە بە گواستنەوەی هاووڵاتییان لە رێگەی تەکسییەکانەوە.

راشگەیەندراوە، بژمێرەکە بۆ کاری ناو پارێزگاکان و دەرەوەی پارێزگاکان دەبێت و یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی دیاردەی نەرێنی.

En az 10 karakter gerekli