ئەمڕۆ شەممە 8ـی تەمموزی 2023 رەوەند قادر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەتوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی هەڵمەتەکە روونکردنەوەی دا.
رەوەند قادر رایگەیاند، “ئەمڕۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لە سنووری شارۆچکەی دارەتوو دەستیپێکرد. دارەتوو بێبەش نیە لە سەگی بێلانە، دەتوانین بڵێین بەشێکی زۆری سەگە بێلانەکان لەم سنوورەن”.
باسی لەوەش کرد، “هیچ ئامارێکمان لەبەردەست نیە بۆ ئەوەی بزانین ژمارەی ئەو سەگانە چەندن، هەروەها چەند هاووڵاتیش تووشی ئازار بوونە بەهۆی سەگەوە”.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەتوو راشیگەیاند، “ئێمە مەبەستمانە بتوانین لەگەڵ رێکخراوەکانی تایبەت بە ئاژەڵ دۆست و هاووڵاتیان هەڵمەتەکە رابگەیەنین، هەروەها هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی بە شیوەیەکی بنبڕ سەگی بێلانە لە سنوورەکە کەمدەکەینەوە و ناهێڵین. چوار میکانیزم هەن بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان کە بریتین لە: قەفەس کردنیانە. پێدانی گۆشت و خواردنە بۆ ئەوەی ماڵی بکرێن. زۆرجار هاووڵاتیان دەبنە هاوڕێی سەگەکان، دەتوانین سوود لەوانیش وەرگرین، هەروەها بێهۆشکردنیانە”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە
5
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟