شاندی تەکنیکی هەرێم و حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە

شاندی تەکنیکی هەرێم و حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە

ئاب 2, 2023 08:25
شاندی تەکنیکی هەرێم و حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ رێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کۆدەبنەوە.

شاندی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزی سیاسی و راوێژكارانی یاسایی، بۆ تاوتوێكردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز لە بەغدا کۆدەبنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ سێشەممە، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، له‌ قۆناغی رابردوودا گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وتی فیدراڵ و سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوون، دانووستانەکان گه‌یشتوونەتە‌ قۆناغێك پێویست به‌ ئامادەبوونی كه‌سانی سیاسی و یاسایی ده‌كات.

En az 10 karakter gerekli