باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد سووتێندرا

باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد سووتێندرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تەمموزی 2023 لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و باڵیۆزخانەکەیان سوتاند.

تەممووز 20, 2023 08:24
باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد سووتێندرا
0

لایک

دوای ئەوەی حکومەتی سوێد رەزامەندیی لەسەر بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید دەربڕی بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق، خۆپێشاندەران جارێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سووتاندیان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاندووە، “هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغداد دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان. دەستدرێژییە بۆسەر رێککەوتنی ڤییەنای تایبەت بە نێردە دیپلۆماسییەکان”.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە توندی ئیدانەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغداد کرد و بە دەستدرێژی بۆسەر کاری دیپلۆماسی وەسفکرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و بکەرانی کارەکە دەستگیربکەن.

En az 10 karakter gerekli