وهزارهتی سامانهسرووشتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە بڕیارێک رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدات.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو هاتووە، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاری دا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت.
ئاماژه بۆ ئهوهشكراوه، رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.