جان كریستۆڤ كاری، بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق دوای چەندین ساڵ لە گێژاو، لەئێستادا بوژانەوەیەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ خێراكردنی هەنگاوەكان بەرەو هەمەچەشنكردنی چالاكییە ئابوورییەكان.
جان كریستۆڤ كاری راشیگەیاند، چاكسازی لە كەرتی بانكی و پێشخستنی خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەكان گرنگی خۆیان هەیە، بە مەبەستی زیادكردنی چالاكییەكانی نێوەندگیری دارایی و بەرزكردنەوەی گشتگیری دارایی.