بەڕێوەبەری باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگهیاند، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە سەرجەم پارێزگاکان چارەسەرکرا و داوا له هاووڵاتیان دهكات سەردانی ناوەندەکانی پاسپۆرت بکەن.
ریاز کەعبی، بەڕێوەبەری باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە چارەسەرکرا و کۆتایی هات.
ئهو بهرپرسهی وهزارهتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی ناوەندەکانی پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دهڵێت، 500 هەزار دەفتەری پاسپۆرتی بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکاندا دابەشکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی پێدانی پاسپۆرت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق سەریهەڵدا، مامەڵەی هاووڵاتییانی هەرێمیشی گرتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت داوایان لە هاووڵاتییان کرد بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت سەردانیان نەکەن، تەنیا لە حاڵەتی نەخۆشی یاخود زۆر پێویست نەبێت.