ئەمڕۆ دووشەممە 27-02-2023، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و مونا یاقو، سهرۆكی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ له چوارچێوهی چاڵاكیهكانی تایبهت به رۆژی زمانی دایک، لە هەولێر(ئەربیل)، دیدارێکی تایبهت به رهوشی خوێندن به زمانی پێکهاتەکان له ههرێم بهرێوهدهچێت، تیایدا باس له دهرفهت و گرفتهكانی بهردهم خوێندن به زمانی دایك دهكرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە خوێندن بە زمانی دایک کرد و رایگەیاند، میکانیزمی تایبەت بۆ تورکمانی یان سریانی داناوە، کە لەو شوێنانەش بتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن لە هەر شوێنێک نیشتەجێ بن.
وتیشی، “وەکو وەزارەتی پەروەردە گرنگییەکی زۆرمان بە مافی پێکهاتەکان کردووە، لەگەڵ ئەوەیدا کە تواناکانی وەزارەت سنووردار بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان، لەبەر ئەوە بێگومان کەموکوڕیمان هەیە لە رووی پێداویستی پێداویستییەکان، بەڵام نابێ ئەوەشمان بیر بچێت پاڵپشتی باشی قوتابخانەکان کراوە و تەنها ئەمساڵ 20 ملیار دینار بۆ کەلوپەل و پێداویستی قوتابخانەکان خەرجکراوە”.
مونا یاقو، سهرۆكی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ لەمیانی دیدارەکەدا وتی، “لە دەستووری عێراقی کە لە ساڵی 2005 دەرچووە لە ماددەی چوار زۆر بە روونی باسی زمانی تورکمانی و سریانی کردووە، کە کاریان پێدەکرێت، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە لە رووی دانیشتووانەوە زۆرینە، بۆیە ئێمە داوا دەکەین کار بەو ماددەی دەستوور بکرێت، کە مافێکی سەرەکی پێکهاتەکانە”.
راشیگەیاند، “بەپێی یاسای زمانەوانی لە هەرێمی کوردستان کە ساڵی 2014 لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، لە ماددەی 3ی یاساکەدا هاتووە، زمانی سریانی و تورکمانی و ئەرمەنی زمانی فەرمین لەو شوێنانەی کە لێی نیشتەجێن”.