وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

نیسان 28, 2023 12:27
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
0

لایک

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ناوەندی گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغداد و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی راگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەرکی وەرگرتن و ھەناردەی نەوتی ھەرێمی پێسپێردراوە، سەرقاڵی ئیمزاکردنی  گرێبەستە لەگەڵ کڕیارانی نەوتی ھەرێم، راشیگەیاندووە، ئەو پرۆسەیەش لە چەند رۆژی داھاتودا تەواو دەبێت و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە نزیکترین وادەدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli