په‌رله‌مانتارانی كورد له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تی فیدڕالی ده‌ست پێ كردووه بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
سیپان شێروانی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “ئێستا لەنێو هۆلی پەرلەمانی عێراق لەژێر چاودێری د. شاخەوان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، خەریكی كۆكردنەوەی واژۆین بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەپەلە ڕێكاری پێویست بگرێتەبەر و فشار لە حكوومەتی فیدرالی بكات بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە 3 مانگە نەنێردراوە”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، “تا ئێستا 96 واژۆمان بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه”.
وتیشی، “جێگەی خۆیەتی سوپاسی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و هەندێك لە فراكسیۆینە عێراقییەكان بكەین كە له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌شداربوونه و واژۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردووه”.
سیپان شێروانی ئاماژەی بەوەش دا، “هەرچی پێویست بێت بۆ وەرگرتنی مافی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان دەكەین. دڵنیابن ئەم دۆخە خراپە بەمشێوازە بەردەوام نابێت”.






1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت