عێراق سەرکۆنەی دووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات

عێراق سەرکۆنەی دووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات

تەممووز 24, 2023 19:47
عێراق سەرکۆنەی دووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی سووتاندنی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی تەممووزی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بە تووندی سەرکۆنەی دووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک دەکەین. ئەم کردارانە رێگە بە ڤایرۆسی توندئاژۆیی و رق و کینە دەدەن کە هەڕەشەیەکی راستەقینە بخەنە بەردەم پێکەوەژیانی کۆمەڵگەکان.”

En az 10 karakter gerekli