دەستەی دەستپاکی: داوای پێکهێنانی سوپای دژە گەندەڵی دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستەی دەستپاکی: داوای پێکهێنانی سوپای دژە گەندەڵی دەکەین

دەستەی دەستپاکی: داوای پێکهێنانی سوپای دژە گەندەڵی دەکەین

ته‌مموز 8, 2023 19:29
دەستەی دەستپاکی: داوای پێکهێنانی سوپای دژە گەندەڵی دەکەین
0

لایک

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی داوای پێکهێنانی سیستمێکی “سوپای دژە گەندەڵی” دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی، حەیدەر حەنون لە سەردانێکی مەیدانیدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ کارمەندانی پێشکەوتووی دەستەی پارێزەران رایگەیاندووە، “دەستەکەیان پێویستی بە پشتیوانی هەموولایەک هەیە، بە سەندیکای پارێزەرانیشەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە گەندەڵی کەڵەکەبووە و لە تاوانێکی ئاساییەوە گۆڕدراوە بۆ دیاردەیەکی ئاڵۆز و تێکەڵاو، گەندەڵکاران لەپەنای ئایین و ناسیۆنالیزم و خێڵگەراییەوە خۆیان حەشارداوە”.

حەیدەر حەنون باسی لە پێکهاتەی دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد کە پێکهاتووە لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی وەک سەرۆک و ئەندامێتی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشی لێکۆڵینەوە و گەڕانەوە، هەروەها دەستەکەیان یەکێکە لەو دامەزراوە سەربەخۆیانەی کە لە دەستوردا لە مادەی 102 هاتووە.

بە ئاماژەدان بەوەی کە دەستەی باڵای دەستپاکی ڕەزامەندی سەرۆکی دەزگای باڵای دادوەری هەیە بۆ هەڵبژاردن و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەندەڵی لە پارێزگاکان و گواستنەوەیان بۆ بەغداد.

باسی لەوەش کرد، ئەو تیمە پشتیوانییەی کە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن پێکهێندراوە، کە بە تیمی ئەبی عەلی بەسڕی ناسراوە، تیمێکە کە پاڵپشتی کارەکانی دەستەی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی کردووە.

En az 10 karakter gerekli