سبەی یەکشەممە، ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاکان فیدان لە سەردانەکەیدا دیداری دوو قۆڵی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام بدات.
هەروەها بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانەکەیدا خۆشحاڵی خۆی دەرببڕێت لە پەرەسەندنی خێرای پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق لە نزیکەی هەموو بوارەکاندا و چڕبوونەوەی پەیوەندییە ئاست بەرزەکانی هاوبەش. چاوەڕوان دەکرێت پشتیوانی تورکیا بۆ هەنگاوەکانی بە ئامانجی پتەوکردنی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە عێراق دەرببڕێت.
هاوکات چاوەڕوان دەکرێت هیوای خۆی دەرببڕێت کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت، لە کەشێکی ئارام و بە سوودبەخشترین شێوە بۆ گەلی عێراق کۆتایی پێبهێنرێت.