ئەمڕۆ پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

نیسان 4, 2023 12:30
ئەمڕۆ پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی نیسانی 2023، حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی رێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم واژۆ دەکەن.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق، بڵاویکردەوە، داوایەکی فەرمی بۆ تورکیا نێردراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری جەیهانەوە و “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە”.

ئەمەش پێشهاتەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد، کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

En az 10 karakter gerekli