بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوید هاتووە: حکومەتی سوید داوای لێبوردن دەکات لەسەر ئەو رووداوەی رۆژی 28ـی حوزەیران روویدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
وەزارەتی دەرەوەی سوید جەختیشی کردەوە لەوەی، حکومەتی سوید، ئەو کارانەی کە دژی ئیسلامن رەت دەکاتەوە و پاڵپشتییان ناکات و چاوپۆشیشیان لێ ناکات.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی سوید لە نیگەرانییەکانی موسڵمانانی سوید و وڵاتانی دیکەی جیهان تێدەگات، کە هەست بەوە دەکەن بێڕێزێ بەرانبەر بە ئایینەکەیان کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیسی سوید لەچوارچێوەی یاسای تاوانی رق و کینە، لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات.
لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوید ئەوە روونکراوەتەوە، کە لە سوید خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین مافێکی دەستوورین، پۆلیسیش بەشێوەیەکی سەربەخۆ بڕیار لەسەر پێدانی رەزامەندی بۆ خۆپیشاندان دەدات، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی سوید بە پۆلیسی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دەبێت رەچاوی هەموو لایەنەکان بکرێت.
لەلای خۆیەوە، ئەحمەد سەحاف دووپاتی کردەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی حکومەت سوید، بکەری ئەو تاوانە کە خەڵکی عێراقە، رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێتەوە، بۆئەوەی “بەپێی یاسای عێراق سزای خۆی وەرگرێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت