ئاوات شێخ جەناب بووە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاوات شێخ جەناب بووە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

ئاوات شێخ جەناب بووە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

ئاب 13, 2023 15:56
ئاوات شێخ جەناب بووە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت لەجێی کوێستان محەممەد، دەستبەکار بوو.

ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت، ئەمڕۆ لەلایەن راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لێکرا.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە دیدارێکدا باس لە ئیش و کارەکانی وەزارەت کرا و باس لە چۆنێتی کار و چالاکییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرا.

ئاماژە بەوەش درا، لە وتەیەکی کورتدا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت باسی لە  زوو راییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان کرد.

ئاوات شێخ جەناب هیوای خواست ئەو ماوەیەی کە دەست بەکارە ھەموو تواناکان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتییان.

En az 10 karakter gerekli