بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، له ديدارێكدا كه وه‌زيرانى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له ڕێكخستنى هه‌فته‌ى ته‌ندروستيى كوردستانى ـ ئوردنى كرا كه ئێستا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و تيشك خرايه سه‌ر باس و بايه‌ته‌كانى.
ئەوەش هاتووە “نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى ئوردنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن”.
ئاماژە بەوەش دراوە، “بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى بوارى ته‌ندروستى و پزيشكيى نێوانيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو”.