ئەنجومەنی ئاسایش بکەری تەقینەوەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی ئاسایش بکەری تەقینەوەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

ئەنجومەنی ئاسایش بکەری تەقینەوەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بکەری تەقینەوەکەی شەقامی 60ـی هەولێر لە رۆژی هەینی 1ـی ئەیلوولی 2023 ئاشکرا کرد.

ئه‌یلول 11, 2023 18:20
ئەنجومەنی ئاسایش بکەری تەقینەوەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات
0

لایک

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە تیرۆریستی بووە و لە ڕێگەی بۆمبێکی دەستکردی دانراو بە کێشی نزیکەی یەک کیلۆگرام لە ماددەی (پی ئی تی ئێن PETN) بووە.

راشگەیەندراوە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاریی دروست دەرکەوت، کردەوەک لە لایەن کەسێکەوە ئەنجام دراوە بەناوی (زیاد جەلیل خەڵەف) کە ئەندامی تەڤگەری ئازادیی سەر پەکەکەیە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ئەو کردەوەیە هاتووەتە شاری هەولێر و گەڕاوەتەوە ناحیەی تەکیە.

ئاماژە بەوەش درا، بەپێی فەرمانی دادگا، تۆمەتبار (زیاد جەلیل خەڵەف) بە ماددەی دووەم بڕگەی سێ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و بۆ ئەم مەبەستەش بەپێی تایبەتمەندیی شوێنی ڕووداوەکە فەرمانی دادوەر ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار لە پارێزگای سلێمانی کراوە بۆ دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی تۆمەتبار بە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر تا ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli